دوو منداڵی ٩ و ١٢ ساڵەی خەڵکی شاری “كوهدهشت”ی سەر بە ئوستانی لوڕستان بە ناوەکانی “ئەمیر محەممەد ئەبولوەفایی” و “فەرهاد خودایی” ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی مانگی گەلاوێژ، هەوڵی خۆکوشتنیان دا و کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، “ئەمیر محەممەد ئەبولوەفایی” تەمەن ٩ ساڵ خۆی هەڵواسیوە و “فەرهاد خودایی” تەمەن ١٢ ساڵ لە ڕێگای بەکارهێنانی چەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لە سەر هۆکاری خۆکوژی ئەم دوو منداڵە لە بەر دەستدا نییە. بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندهكانی مافی مرۆڤ، لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا لانیکەم پێنج منداڵ و مێرمنداڵی تەمەن ژێر ١٨ ساڵی خەڵکی “كوهدهشت” کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.