مێرمنداڵێکی تەمەن ١٥ ساڵی خەڵکی گوندی “سینگان“ی سەر بە شاری شنۆ بە ناوی “ئاریا جان گولی” شەوی دووشەممە ٣ی گەلاوێژ خۆی هەڵواسی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
جێگای ئاماژهیه هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە سەر هۆکاری خۆکوشتنی ئەم مێرمنداڵە تەمەن ١٥ ساڵەیە لە بەر دەستدا نییە و تەرمی ناوبراو لە ساردخانەی نەخۆشخانەی شنۆ ڕاگیراوە.