ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٦ی مانگی خاكه‌لێوه، كۆمه‌ڵێك له ژنانی ئه‌فغانستانی له ڕێپێوانێكی ناڕه‌زایه‌تیدا له شاری كابول خوازیاری كرانه‌وه‌ی مه‌دره‌سه و زانكۆكان به‌ڕووی كچان و ژنانی ئه‌و وڵاته بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ژنانی بوێری ئه‌فغانستانی به دروشمه‌كانی “ماف،داد،ئازادی”، “دایكی زانا، وڵاتی ته‌وانا”، “یان هه‌موو یان هیچ كه‌س” و “وڵاتمو داگیر كرد، ده‌رس و مه‌شقم لێ مه‌گره” له شاری كابول خۆپێشاندانیان كرد و خوازیاری كردنه‌وه‌ی ده‌رگای مه‌دره‌سه و زانكۆكان به‌سه‌ر كچان و ژنانی ئه‌و وڵاته بوون به‌ڵام هێزه‌كانی تالیبان هێرشیان كرده سه‌ریان و سێ ژنیان به‌ناوه‌كانی “مه‌لالی هاشمی”، “ڕۆقه‌یه ساعی” و “فاتمه محه‌ممه‌دی” ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه داوایان له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كرد له ئاست دۆخی خراپی ژنانی ئه‌فغانستانی بێده‌نگ نه‌مێنن.