هه‌زاران ژنی ئارژانتینی ڕۆژی شه‌ممه ١٣ی جۆزه‌ردانی ١٤٠٢، به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م بینای كۆنگره‌ی میللی ئه‌و وڵاته له شاری بۆینۆس ئایرس، دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی توندووتیژی له ئاست ژنان نیشان دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بزووتنه‌وه‌ی “نا بۆ ژنێكی دیكه‌ش” ساڵی ٢٠١٥ی زاینی له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك له ژنانی هونه‌رمه‌ند، ڕۆژنامه‌نووس و خوێندكارانی زانكۆ دژبه كوژرانی كچێكی ته‌مه‌ن ١٤ ساڵ دامه‌زرا و خۆپێشاندانه‌كه‌ی ڕۆژی ڕابردووش له‌لایه‌ن ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌وه ڕێكخرا. به‌پێی ئاماری ناوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی خوێندكارانی “ڤوودر ویلسوون”، ڕۆژانه به لانیكه‌م ١٢ ژن له وڵاتانی ئامریكای جنووبی ده‌ستدرێژی ده‌كرێته سه‌ریان و ئه‌و ڕێژه‌یه به‌هۆی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی هه‌ژاری و نابه‌رابه‌ری چینایه‌تی به‌رده‌وام له به‌رزبوونه‌وه دایه.