ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٤ی جۆزه‌ردانی ١٤٠٢، چالاكانی ژینگه‌یی و لایه‌نگرانی سرووشت له فه‌ڕانسه هاوكات له‌گه‌ڵ دانووستانی ساڵانه‌ی شیركه‌تی “تۆتاڵ” له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری ئه‌و كۆمپانیه كۆبوونه‌وه و شه‌قامه‌كانی ده‌ورووبه‌ری شوێنی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان داخست.
له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، چه‌ندین كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تی گه‌وره له‌لایه‌ن چالاكانی ژینگه‌یی و لایه‌نگرانی سرووشت له وڵاتانی ئیتالیا، به‌ریتانیا، ئاڵمان و فه‌ڕانسه به‌ڕێوه‌چووه و ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ش دژبه‌رانی سووته‌مه‌نی فۆسیلیه‌كان له‌به‌رده‌م شیركه‌تی تۆتاڵ كۆبوونه‌وه به‌ڵام هێزه‌كانی پۆلیس به گازی فرمێسك‌ڕێژ و ماشینی ئاوپاش هێرشیان كرده سه‌ریان و چه‌ند كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.