ڕۆژی دوورشه‌ممه ٧ی خاكه‌لێوه، پێرسۆنێلی پزیشكی و ده‌رمانی ئیسپانیا دژبه سیاسه‌تی خسووسی سازی ده‌وڵه‌ت و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئیمكاناتی درمانی له به‌شی بێهداشت و ده‌رمان دا ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كانی مادرید و خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، مانگی ڕابردووش ٢٥ هه‌زار پێرسۆنێلی پزیشكی خۆپێشاندانی هاوشێوه‌یان به‌ڕێوه بردبوو و ئیتحادییه سنفیه‌كانی كرێكارانی پزیشكی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گوشاری كاری له‌سه‌ر پزیشكان و په‌ره‌ستاران هه‌وڵی دامه‌زراندنی ٧ بۆ ٨ هه‌زار كرێكاری تازه‌یان داوه. به‌وته‌ی ناڕازیان سه‌رۆكی ناوچه‌یی مادرید به نیسبه‌ت ناوچه‌كانی دیكه‌ی ئیسپانیا له به‌شی بێهداشت و ده‌رمان دا كه‌متر هه‌زینه‌ی كردووه و نیوه‌ی ئه‌و سه‌رمایه‌ی بۆ بێهداشت ته‌رخان ده‌كرێت ده‌ڕواته حسێبی به‌شی خسووسیه‌وه و ئه‌وانیش له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی هێزی تازه‌ی كار و كه‌مكردنه‌وه‌ی گوشار له‌سه‌ر كادری ده‌رمان دژایه‌تی ده‌كه‌ن.