هه‌زاران دژبه‌ری ده‌وڵه‌تی له‌هستان ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٤ی جۆزه‌ردان، له ئاست سیاسه‌ته‌كانی حیزبی میللی گه‌رای “یاسا و دادپه‌روه‌ری” و خراپی دۆخی مه‌عیشه‌ت ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، نزیك به ٥٠٠ هه‌زار شارۆمه‌ندی له‌هستانی له‌و خۆپێشاندانه له شاری وه‌رشه‌و به‌شداریان كردووه. ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیانه له حاڵێكدا سه‌ری هه‌ڵداوه كه چه‌ند مانگی دیكه هه‌ڵبژاردنه‌كانی پاڕله‌مانی ئه‌و وڵاته ده‌ست پێده‌كات. خۆپێشاندانه‌كه‌ی ڕۆژی ڕابردوو له سی و چواره‌مین سالڕۆژی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌وه‌ڵین هه‌ڵبژاردنی ئازاد له له‌هستان ئه‌نجام دراوه و ناڕازیان هیواداران له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی پاڕله‌مان كۆتایی به ٨ ساڵ ده‌سه‌ڵاتی حیزبی “یاسا و دادپه‌روه‌ری” بێنن.