کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

خۆپێشاندانی هه‌زاران كه‌سی دژبه‌ هێرشه‌كانی توركیا له‌ باكووری كوردستان

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٠ی مانگی گه‌لاوێژ، بە هەزاران کەس لە هەرێمى فوڕات لە باکورى کوردستان بە پێشەنگایه‌تىکۆنگره‌ی ستاردژبه‌ هێرشەکانى دەوڵەتى تورکیه‌ بۆ سەر چەندین ناوچەى باکور و ڕۆژئاواى کوردستان، بە دروشمیسەركەوتن بۆ هاووڵاتیانى باكوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەبێتخۆپیشاندانیان ئەنجامدا.

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌، بە هەزاران كەس لە لایەنگرانى پارتە سیاسیەکان و ئەندامانى بنەماڵەى گیانبه‌ختكردووان لە دژى هێرشەکانى دەوڵەتى توركیه‌ بۆسەر ناوچەکانى باکور و ڕۆژئاواى کوردستان بە پێشەنگایەتىکۆنگره‌ی ستارلە هەرێمى فوڕات لە باکورى کوردستان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا. خۆپیشاندەران لە مه‌یدانی ژنانی ئازادی كۆبانێ، كۆبوونه‌وه‌ و بە وتنەوەى دروشم بەرەو مه‌یدانیشەهید عەگیدڕێپێوانیان كرد. له‌كوتاییدا به‌یاننامه‌یه‌ك خوێندرایه‌وه‌، له‌ به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ هاتووه‌: ئامانجی ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیا قڕكردنی خەڵكی باكور و رۆژهەڵاتی سووریایە، بەڵام ئێمە وەك گەلی ناوچەكە لە خەبات و تێكۆشانمان بەردەوام دەبین و لەدژی داگیركاری دەوەستینەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی ئێرانیانی ئازادیخواز له‌ فڕانكفۆرتی ئاڵمان

-

له‌سێداره‌دانی سێ به‌ندكراو له‌ زیندانی ته‌ورێز

-

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر چالاكانی مافی ژن له‌ گیلان

-

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاره‌داری له‌ ئه‌ندیمشك

-

كوژران و برینداربوونی چه‌ند كه‌س له‌ هێرشی داعش له‌ ڕۆژئاوای كوردستان

-

خۆپێشاندانی كوردانی ئورووپا دژبه‌ توركانی فاشیست

-