ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٢ی مانگی ڕه‌شه‌مه، هه‌زاران شارۆمه‌ندی خه‌ڵكی مولداوی له ناڕه‌زایه‌تی به گرانی نرخی سووته‌مه‌نی و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخی هه‌ڵاوسان ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پاش ده‌ستپێكی شه‌ڕی ڕووسیه و ئۆكراین، وڵاتی مولداوی له بواری دابینكردنی وزه دا تووشی كێشه بووه و نرخی سووته‌مه‌نی و به‌رق له‌و وڵاته چه‌ند هێنده به‌رز بووه‌ته‌وه و به‌دوایدا نرخی هه‌ڵاوسان و پێداویستیه‌كانی خۆراك و ده‌رمانیش چووه‌ته سه‌ره‌وه و خه‌ڵكی له ئاست سیاسه‌ته ڕۆژئاوایه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته توڕه كردووه و خوازیاری ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆككۆمار بوون.