ڕۆژی سێشه‌ممه ١ی مانگی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٢ی هه‌تاوی، به‌هه‌زاران دانیشتووی شاری عه‌فرینی داگیركراو له ناڕه‌زایه‌تی به كوژرانی ٤ شارۆمه‌ندی كورد له‌لایه‌ن گرووپه ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی توركیا خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و چوار شارۆمه‌نده كورده‌ی دانیشتووی شاری جندرێس له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمه‌كانی نه‌ورۆز به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی توركیا كوژرابوون و پاش ڕووداوه خه‌ڵكی جندرێس ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و ڕۆژی سێشه‌ممه‌ش به‌هه‌زاران دانیشتووی شاری عه‌فرینی داگیركراو دژبه گرووپه ئیسلامگه‌راكان و ده‌وڵه‌تی توركیه ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیاری چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و هێزانه له شاره‌كه‌یان بوون.