دوای بانگەشەکانی وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی تورکیه بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ دهمشق، هاوڵاتییان لە ناوچە داگیرکراوەکانی سووریا خۆپیشاندانیان دەستپێکرد و ئاڵای تورکیایان سووتاند و ڕەتیان کردەوە ڕێککەوتن لەگەڵ حکومەتی سووریا قبووڵ بکەن.
شەوی ڕابردوو لە ژێر دروشمی “بڕوخێ دهوڵهتی تورکیا” لە ناوچەکانی “عەزاز“، “جرابلووس“، “مارع“، “ڕاعی“، “باب“، “سوران“، “سەرێکانی“،” گرێسپی“” و “ئیدلب” خۆپیشاندان دژی لێدوانهكهی “مەولود چاوش ئۆغڵوو“، وەزیری دەرەوەی تورکیه دەستیپێکرد. ناوبراو دوێنێ دوای پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ “فەیسەڵ مێقداد” هاوتا سوورییەکەی، جەختی لە هەڵوێستی تورکیا بۆ دروستکردنی کەشێکی ئارام و پڕلە ئاشتیی لەنێوان ڕژێم و لایەنەکانی ئۆپۆزیسیۆن کردووه و پاڵپشتی ئانكارای لە ئاشتی نێوان هەردوولایەن ڕاگهیاندبوو. ئەوەش کاردانەوەی خەڵکی ناوچە داگیرکراوەکانی سووریای لێکەوتەوە و شەوی ڕابردوو خەڵکێکی زۆر ڕژانە سەر شەقام و دروشمی “بڕوخێ دهوڵهتی تورکیا“یان وتەوە و ئاڵای ئهو وڵاتهیان سووتاند.