ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٨ی مانگی ڕه‌شه‌مه و هاوكات له‌گه‌ڵ چله‌مین ڕۆژی هاتنی بومه‌له‌رزه كاره‌ساتباره‌كه‌ی توركیه، خه‌ڵكی شاره‌كانی ئوستانی “ئانتاكیه” دژبه بێ كه‌فایه‌تی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی ئه‌ردۆغان ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی ڕۆژی ٦ی فێوریه‌ی ئه‌مساڵ له باشووری توركیا كه ١٣ ئوستانی گرته‌وه زیاتر له ٤٨ هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا، به هه‌زاران كه‌س بریندار و به ملیۆنان كه‌س ئاواره بوون. پاش ئه‌و كاره‌ساته زۆربه‌ی كارناسانی ئه‌ندازیاری بێ كه‌فایه‌تی ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغانیان به هۆكاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی قوربانیان زانی و هه‌ر چه‌ند ده‌وڵه‌ت هه‌وڵی دا له ڕێگه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی په‌یمانكارانه‌وه سه‌رپۆش به‌سه‌ر ناكارامه‌یه‌كانی دا بنێت به‌ڵام خه‌ڵك به ده‌ست ده‌وڵه‌ته‌وه ناڕازین و ڕۆژی یه‌كشه‌ممه به هه‌زاران كه‌س له شاره‌كانی ئوستانی ئانتاكیه ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژبه حكوومه‌ته‌كه‌ی ئه‌ردۆغان دروشمیان وته‌وه.