ڕۆژی دووشه‌ممه ١٧ی مانگی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له دانیشتووانی خه‌ڵكی شاری “ئه‌عزاز“ی ڕۆژئاوای كوردستان له‌ناڕه‌زایه‌تی به سیاسه‌تی گۆڕینی دیمۆگرافیای سووریه خۆپێشاندانیانكرد.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، لاوانی ناڕازی له شاری “ئه‌عزاز” به‌نێر و تابلۆكانی ده‌وڵه‌تی توركیایان شكاند و ئاڵای ده‌وڵه‌تی توركیا و گرووپه ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به‌و وڵاته‌یان هێنایه خواره‌وه و سووتاندیان. خۆپێشانده‌رێك له‌و باره‌وه ده‌ڵێت: دانیشتووانی ناوچه داگیركراوه‌كان به‌ده‌ست گه‌نده‌ڵی و زۆڵمی سه‌ربازان و هێزه‌كانی سه‌ر به توركیا وه‌زاڵه هاتوون، له ناوچه داگیركراوه‌كاندا هیچ یاسایه‌ك بوونی نییه و هیچ خزمه‌تگوزارییه‌كیش بۆ خه‌ڵك دابین نه‌كراوه.