ڕۆژی سێشه‌ممه ١٨ی مانگی گه‌لاوێژ، به هزاران دانیشتووی شاری “حه‌سه‌كه” له ڕۆژئاوای كوردستان له ناڕه‌زایه‌تی به هێرشه‌كانی توركیا بۆسه‌ر ڕۆژئاوا، خۆپێشاندانیان كرد.
له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا ئه‌رته‌شی توركیا چه‌ندین جار هێرشی كرده سه‌ر ناوچه جیاجیاكانی ڕۆژئاوا و به چه‌ندین كه‌س كوژران و برینداربوون، هه‌ر به‌و هۆیه‌وه دانیشتووانی شاره جیاجیاكانی ڕۆژئاوا له ناڕه‌زایه‌تی به هێرشی به‌رده‌وامی ده‌وڵه‌تی توركیا و بێده‌نگی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵتی له ئاست ئه‌و جه‌نایه‌ته، ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد. خۆپێشانده‌ران داوایان له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كرد ئاسمانی سووریه به‌سه‌ر فڕۆكه‌كانی توركیادا دابخرێت.