ڕۆژی هه‌ینی ٤ی مانگی خاكه‌لێوه، به‌ده‌یان خوێندكاری یۆنانی به مه‌به‌ستی پشتیوانی له خه‌ڵكی ناڕازی فه‌ڕانسه له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تی ئه‌و وڵاته له شاری ئاتن كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ماوه‌ی چه‌ند حه‌وته‌یه كه خه‌ڵكی فه‌ڕانسه دژبه سیاسه‌ته نئۆلیبڕاڵیه‌كانی ده‌وڵه‌تی ماكرۆن خۆپێشاندان ده‌كه‌ن و به ده‌یان كه‌سیان له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. ڕۆژی هه‌ینی خوێندكارانی یۆنانی به مه‌به‌ستی پشتیوانی له خه‌ڵكی خۆڕاگری فه‌ڕانسه له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تی ئه‌و وڵاته له شاری ئاتن كۆبوونه‌وه و سروودی ئه‌نترناسیۆناڵیان خۆێنده‌وه.