خوێندکارانی بەشی ناوخۆیی “شەهید شەوکەت” لە شاری هەولێرشهوی شهممه ١٢ی مانگی سهرماوهز بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاریی كۆبوونهوه و جادهی کەرکوک-هەولێریان داخست.
بهوتهی خوێندکاران، ماوەی هەفتەیەکە کارەبا و ئاو و سووتەمەنی لە بەشە ناوخۆییەکانیاندا نییە، لە کاتێکدا پلەکانی گەرمی دابەزیون و خزمەتگوزاری پێویستیان بۆ دابین ناكرێت. خوێندكارانی ناڕازی ڕایانگهیاند كه کێشەکانیان گەیاندووەتە بەرپرسان، بەڵام تا ئێستا چارەسەریان نەکردووە و تا داواکارییەکانیان جێبەجێ دهكرێت، بەردەوام دەبن لە ناڕەزایەتییەکانیان.