کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

خۆپێشاندانی خه‌ڵكی هه‌مه‌دان له‌ئاست بێ ئاوی

شه‌وی سێشه‌ممه‌ ١ی مانگی خه‌رمانان، پاش دوو حه‌وتوو نه‌بوونی ئاو، خه‌ڵكی شاری هه‌مه‌دان له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ بێ ئاوی له‌ ناوه‌ندی ئه‌و شاره‌ كۆبوونه‌وه‌ و به‌وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری دابینكردنی ئاوی خواردنه‌وه‌ بوون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خۆپێشانده‌ران به‌ وتنه‌وه‌ی دروشمه‌كانیخه‌ڵك هه‌موو یه‌ك ده‌نگ بنومه‌رگ بۆ به‌رپرسی نالایه‌قناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ئاست خراپی باروودۆخی ژیانیان نیشاندا و خوازیاری دابینكردنی ئاوی خواردنه‌وه‌ بوون. به‌وته‌ی خۆپێشانده‌ران له‌ به‌شێكی به‌رینی ئه‌و شاره‌ ئاو به‌ته‌واوه‌تی قه‌تعه و له‌ كۆمه‌ڵێك ناوچه‌ش ڕۆژانه‌ زیاتر له‌ ١٠ كاتژمێر ئاوی لووله‌كه‌شی قه‌تع ده‌بێت و ئه‌و ناوچانه‌شی ئاویان هه‌یه‌،كوالێتی ئاوه‌كه‌ زۆر خراپه‌ و چه‌ندین كه‌سی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كان كردووه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

تێكهه‌ڵچوونی خوێندكارانی ناڕازی تگزاس له‌گه‌ڵ پۆلیس

-

كۆوونه‌وه‌ی ئێرانیانی ئازادیخواز له‌به‌رده‌م كۆنسوولخانه‌ی ڕژیم له‌ فڕانكفۆرت

-

له‌سێداره‌دانی شه‌ش به‌ندكراو له‌ چه‌ند زیندانی ئێران

-

پشتیوانی به‌رینی هو‌نه‌رمه‌ندان، چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی له‌ “تووماج ساڵحی”

-

خۆپێشاندانی ماڵدزراوانی “ته‌راوه‌ت نۆوین” له‌ قه‌زوێن

-

مانگرتنی كامیۆنداران له‌ جه‌كیگوور

-