ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٥ی مانیگ ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له دانیشتووانی ناوچه‌ی گهورمیان به هاوكاری حیزبی شیووعی كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان دژی گرانبوونی خۆراک و سووتەمەنی و دواکەوتنى مووچە به‌ڕێوه‌برد و داوای سه‌رنجدانی به‌رپرسانی حكوومه‌تی هه‌رێم به باروودۆخی خراپی هاووڵاتییانیان كرد.
به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م بینای ئیداره‌ی گه‌رمیان خۆپێشاندانیان كرد و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست دواكه‌وتنی مووچه و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخی پیداویستییهكانی ژیان و سووته‌مه‌نی ده‌ربڕی و ڕایانگه‌یاند: ئه‌و خه‌ڵكه به‌رده‌وام له خه‌بات و تێكۆشان بووه و به هه‌زاران شه‌هیدیان داوه و شایانی ئه‌و ژیانه سه‌خته وناله‌باره نیین و پێویسته حكوومه‌تی هه‌رێم ئاورێك له باروودۆخی هاووڵاتییان بداته‌وه و داخوازییه‌كانیان له‌به‌رچاو بگرێت.