ڕۆژی سێشه‌ممه ١ی مانگی خاكه‌لێوه، به‌هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی لوبنان دژبه دابه‌زینی به‌های لیری ئه‌و وڵاته له‌ئاست دۆلاری ئه‌مرێكی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس تێكهه‌ڵچوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌ماوه‌ی یه‌ك مانگی ڕابردوودا به‌های لیری لوبنان له‌ئاست دۆلاری ئه‌مریكی تا ڕاده‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زیوه و نرخی شت و مك و پێداویستیه‌كانی ژیان چه‌ند هێنده به‌رز بووه‌ته‌وه. خراپی دۆخی ئابووری و گرانی و بێكاری به‌هه‌زاران دانیشتووی ئه‌و وڵاته‌ی ڕژانه‌ته سه‌ر شه‌قام و خۆپێشانده‌ران له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس تێكهه‌ڵچوون و پۆلیس به گازی فرمێسك‌ڕێژ و ماشینی ئاوپاش به‌ره‌نگاری ناڕازیان بووه‌ته‌وه.