ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣ی به‌فرانباری ١٤٠٢، هه‌زاران كه‌س له شاره‌كانی كۆبانی له ڕۆژئاوای كوردستان و ئۆردووگای په‌نابه‌رانی مه‌خموور له هه‌رێمی كوردستان، هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی هێرشی فاشیسته‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ئه‌نجومه‌نی “ئه‌حمه‌د كایا” له شاری پاریسی فه‌ڕانسه، خۆپێشاندانیان كرد.
ڕۆژی ٢٣ی دێسامبه‌ری ٢٠٢٢، چه‌ند هێرشبه‌ری فاشیستی سه‌ر به توركیا هێرشیان كرده سه‌ر ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگی “ئه‌حمه‌د كایا” له شاری پاریسی فه‌ڕانسه و سێ كه‌س به ناوه‌كانی “ئه‌ڤین گۆیی”، “مێهمه‌ت شیرین ئایدین” و “عه‌بدۆلڕه‌حمان قزڵ” گیانیان له‌ده‌ست دا و چه‌ند كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. ڕۆژی یه‌كشه‌ممه هه‌زاران كه‌س له شاره‌كانی كۆبانی و مه‌خموور هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی ئه‌و جه‌نایه‌ته خۆپێشاندانیان كرد و دروشمه‌كانی “شه‌هید نامرێت” و “بكوژ ئه‌ردۆغان”یان به‌رز كرده‌وه.