ڕۆژی هه‌ینی ٤ی مانگی خاكه‌لێوه، خه‌ڵكی ئازادیخوازی به‌لووچ له یه‌كه‌مین هه‌ینی ساڵی تازه‌دا بۆ جارێكی دیكه دژبه ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی ئازادیخوازی به‌لووچ به دروشمه‌كانی “مه‌رگ بۆ سپاهی و به‌سیجی”، “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر”، “ئه‌مه دوایین په‌یامه، ئامانج خودی نیزامه” و “نا بۆ مەركه‌زگه‌رایی و به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆیی گه‌لانی چه‌وساوه‌ی ئێران” ڕژانه سه‌ر شه‌قام و سه‌ركوتگه‌ری و جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامیان شه‌رمه‌زار كرد.