ڕۆژی هه‌ینی ١١ی مانگی خاكه‌لێوه، خه‌ڵكی به‌لووچ به‌پێی ڕه‌واڵی هه‌ر حه‌وتوو دژ به ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی نیشان دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خۆپێشاندانه‌كه‌ی ئه‌م هه‌ینیه زۆر جیاواز له حه‌فته‌كانی پێشوو بوو و ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ر هه‌ر له به‌یانیه‌وه هێڵی ئینته‌رنێتی پچڕاند و له ڕێگه‌ی گوشار هێنان بۆ ڕێبه‌رانی به‌لووچ ئیجازه‌ی نه‌دا دروشمه‌كانی دژبه ده‌سه‌ڵات به‌ده‌سته‌وه بگرن، هه‌ر به‌و هۆیه‌وه خه‌ڵكانێكی زۆر به‌شداریان تێدا نه‌كرد و ئه‌ویشی كه به‌شدار كرد ڕێپێوانی بێده‌نگی به‌ڕێوه برد.