بەهۆی نەبوونی کارەبای نیشتیمانیەوە بۆ سێیەم ڕۆژی به‌رده‌وام دانیشتووانی شاره‌كانی “بەسرە“، “ناسرییە” و “زیقار” خۆپێشاندانیان به‌ڕێوه‌برد و به ئاگردانی لاستیك شه‌قامه‌كانیان داخست.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بەیانی ڕۆژی دووشه‌ممه، ژمارەیەکی زۆر خۆپیشاندەر لە شارەکانی “بەسرە“، “ناسرییە” و “زیقار“، بەهۆی نەبوونی کارەبای نیشتیمانی و كه‌می خزمه‌تگوزرای شه‌قامه‌كانیان داخست و ڕایانگه‌یاند: تا داواكارییه‌كانمان جێبه‌جێ نه‌كرێت شه‌قامه‌كان چۆڵ ناكه‌ین. به‌وته‌ی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق، ڕۆژی چواری ئه‌م مانگه به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌کانی گه‌رما، یەکەیەکی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له “به‌سره” ته‌قیوه‌ته‌وه و هێڵی گواستنه‌وه‌ی كاره‌بای شاره‌كانی باشووری عێراق پچڕاوه.