ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٦ی مانگی خاكه‌لێوه، دانیشتووانی باشووری فه‌ڕانسه دژبه گۆڕانكاری ژینگه‌یی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیاری ڕاگرتنی پڕۆژه‌كانی ده‌وڵه‌ت له به‌شی كه‌شاوه‌رزی بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناڕازیان خوازیاری ڕاگرتنی پڕۆژه‌ی درووستكردنی كۆگای ساخته‌ی ئاوی كه‌شاوه‌زرین و له‌كاتی خۆپێشاندان دا له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس تێكهه‌ڵچوون و ئۆتۆمبێله‌كانی پۆلیسیان ئاگر داوه. جێگای ئاماژه‌یه كه ماوه‌ی چه‌ند حه‌وتوویه وڵاتی فه‌ڕانسه گۆڕه‌پانی خۆپێشاندان و ناڕه‌زایه‌تی دژبه په‌سه‌ندكرانی یاسای گۆڕانی ته‌مه‌نی خانه‌نشینیه و سخت ترین شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان له ڕۆژئاوای ئه‌و وڵاته له‌نێوان خه‌ڵكی ناڕازی و هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه ڕوویداوه.