ڕۆژی دووشه‌ممه ٣٠ی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی ناڕازی ئیلام له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری خۆپێشاندانیان كرد و دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ ته‌رخان كردنی سه‌دان ملیارد تمه‌ن پاره بۆ ئه‌ربه‌عین نیشان دا.
به‌وته‌ی ناڕازیان، له حاڵێكدا پارێزگای ئیلام به ده‌ست كه‌م ئاوی، قه‌تعی به‌رده‌وامی به‌رق، نه‌بوونی ڕێگه‌وبانی ستاندارد، بێكاری و هه‌ژاری، نه‌بوونی ژێرخانی ئابووری و بێهداشتی و ده‌رمانی كارامه ده‌ناڵێت، ڕژیمی كۆنه‌په‌ره‌ستی كۆماری ئیسلامی سه‌دان ملیارد تمه‌ن بۆ به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی ئه‌ربه‌عین ته‌رخان ئه‌كات. به‌پێی زانیارییه‌كان، كاتێك خه‌ڵكی ناڕازی دژبه كۆماری ئیسلامی دروشمیان وتۆته‌وه، هێزه‌كانی سپای پاسداران هێرشیان كردۆته سه‌ریان و تێكهه‌ڵچوون ڕوویداوه.