ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٠ی مانگی جۆزه‌ردان، چالاكان و ئه‌ندامانی ئیتحادییه كرێكارییه‌كانی ئۆرۆگۆئه دژبه كه‌م ئاوی له “مۆنته‌ویدئۆ” پایته‌ختی ئه‌و وڵاته خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خه‌ڵكی ناڕازی ئۆرۆگۆئه دژبه ناكارامه‌ی ده‌وڵه‌ت له مۆدیریه‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاو و ده‌ستڕانه‌گه‌یشتنی هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا به ئاوی پاك و خاوێن ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كانی پایته‌خت و خۆپێشاندانیان كردووه. به‌وته‌ی خه‌ڵكی ناڕازی، مافیه‌كانی نێو ده‌وڵه‌ت به ئه‌نقه‌ست ئاوی سوێری چۆمی “ڕیۆدۆلاپلاتا” تێكه‌ڵ به ئاوی شیرین ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك ناچار به كڕینی ئاوی به‌سته‌به‌ندی بكه‌ن.