ڕۆژی سێشه‌ممه ١٦ی مانگی جۆزه‌ردان، هه‌زاران شارۆمه‌ندی فه‌ڕانسه‌وی دژبه سیاسه‌ته نئۆلیبڕاڵیه‌كانی ده‌وڵه‌تی ماكرۆن له چه‌ند شاری ئه‌و وڵاته ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.
خۆپێشاندانه‌كانی خه‌ڵكی فه‌ڕانسه پاش گۆڕانی یاسای خانه‌نشینی و بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ته‌مه‌نی خانه‌نشینی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ماكرۆنه‌وه ده‌ستی پێكرد و په‌ره‌ی سه‌ند. له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوو ئیتحادییه كرێكارییه‌كانی فه‌رانسه به‌رده‌وام مانگرتنی گشتی و ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه بردووه. ڕۆژی سێشه‌ممه‌ش شارۆمه‌ندانی فه‌ڕانسه‌وی دژبه سیاسه‌ته نئۆلێبڕاڵیه‌كانی ده‌وڵه‌ت ڕژانه سه‌ر شه‌قام ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست گرانی و ته‌وه‌ڕۆم نیشان دا و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس تێكهه‌ڵچوون.