ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٩ی مانگی ڕێبه‌ندان، ئێرانیانی دانیشتووی دوو وڵاتی كانادا و فه‌ڕانسه به مه‌به‌ستی پشتیوانی له ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران دژبه كۆماری ئیسلامی، خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هه‌زاران كه‌س له ئێرانیانی دانیشتووی فه‌ڕانسه به كۆبوونه‌وه له شاری پاریس ڕێپێوانێكی ناڕه‌ه‌زایه‌تیان دژبه سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی به‌ڕێوه‌برد و به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وێنه‌ی قوربانیانی شۆڕشی گه‌لانی ئێران، خوازیاری دانانی سپای پاسداران له لیستی تیرۆری نێوده‌وڵه‌تی بوون، له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئێرانیانی كانادا له‌شاری وه‌نكۆڤێر دژبه ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی خۆپێشاندانیان كرد و دژبه عه‌لی خامنه‌یی و كۆماری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كرده‌وه.