ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٧ی مانگی جۆزه‌ردان، ئێرانیانی ئازادیخواز له وڵاتانی نۆروێژ و ئاڵمان بۆ جارێكی دیكه دژبه حكوومه‌تی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیانی ئازادیخواز له شاره‌كانی ئۆسلۆی نۆ‌رویژ و فڕانكفۆرتی ئاڵمان به كۆبوونه‌وه و خۆپێشاندان، ئێعدامی ده‌یان به‌ندكراویان له‌لایه‌ن ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری كۆماری ئیسلامیه‌وه به توندی شه‌رمه‌زار كرد و خوازیاری داخرانی باڵوێزخانه‌ی ڕژیم له ئورووپا و ده‌ركردنی نوێنه‌ره‌كانیان بوون. به‌شداربووان هه‌روه‌ها داوایان له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كرد له جیاتی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕژیمه دڕنده‌یه، سپای پاسدران بخه‌نه نێو لیستی تیرۆریسمی نێوده‌وڵه‌تی و پشتیوانی له خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێران به‌كه‌ن.