ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣ی مانگی خاكه‌لێوه، ئێرانیانی ئازادیخوازی دانیشتووی ئورووپا له خۆپێشاندانێكی گه‌وره دا له‌به‌رده‌م پاڕله‌مانی یه‌كیه‌تی ئورووپا كۆبوونه‌وه و خوازیاری دانانی سپای پاسداران له لیستی تیرۆریسمی نێوده‌وڵه‌تی بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سه‌رۆك وه‌زیرانی ٢٧ وڵاتی ئورووپایی بڕیاره بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ له پاڕله‌مانی یه‌كیه‌تی ئورووپا دانووستان بكه‌ن و ئێرانیانی ئازادیخواز له سه‌رانسه‌ری ئه‌و یه‌كیه‌تیه‌وه به مه‌به‌ستی پێشتیوانی له شۆڕشی گه‌لانی ئێران بۆ گه‌یشتن به ئازادی و به‌رابه‌ری خۆیان گه‌یاندۆته بڕوكسل و به خۆپێشاندان و كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م ئه‌و پاڕله‌مانه خوازیاری پشتیوانی كۆمه‌ڵگای جیهانی له‌خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێران و دانانی سپای پاسداران له نێو لیستی تیرۆریسمی نێوده‌وڵه‌تی بوون.