ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٣ی مانگی ڕه‌شه‌مه، ئێرانیانی ئازادیخواز له ملبۆڕنی ئۆستڕاڵیا به‌ده‌م بانگه‌شه‌ی لایه‌نه سیاسیه‌كانه‌وه چوون و له خۆپێشاندانێكی به‌رین دا جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامیان مه‌حكووم كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیانی ئازادیخواز له شاری ملبۆڕن له خۆپێشاندانێكی گه‌وره‌دا دروشمی “له ملبۆڕنه‌وه تا تاران، گیانم به فیدای ئێران”یان به‌رز كردۆته‌وه و وێڕای جێژن گرتنی چوارشه‌ممه سوری دژبه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كردۆته‌وه و خوازیاری سزادانی تاوانبارانی ژاراویكردنی قوتابیان و خوێندكاران له ئێران بوون.