ڕۆژی هه‌ینی ١ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، گرووپێك له ژنانی ناڕازی له ئارژانتین هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و له ئاست چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی توندوتیژی دژبه ژنان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
ئه‌م گرووپه له ژنان له ئاست پشتیوانی نه‌كردنی پۆلیس له ژنێكی ١٨ ساڵ ته‌مه‌ن كه له لایه‌ن هاوڕێ كوڕه‌كه‌یه‌وه كوژراوبوو، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. شایانی باسه، ئه‌م ژنه لاوه چه‌ندین جار سه‌ردانی ناوه‌نده‌كانی پۆلیسی كردبوو و باسی له هه‌ڕه‌شه‌كانی بوكوژه‌كه كردبوو، به‌ڵام له لایه‌ن پۆلیسه‌وه بایه‌خی پێنه‌درابوو.