ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٤ی مانگی سه‌رماوه‌ز، به‌هۆی توندوتۆڵ كردنه‌وه‌ی ڕێكاره‌كانی به‌رگری له تووشبوون به وایرۆسی كۆرۆنا له وڵاتی ئۆتریش، له ناوه‌ندی شاری ویه‌ن زیاتر له ٤٠ هه‌زار كه‌س له ناڕه‌زایه‌تی به‌و ڕێكارانه ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خه‌ڵكی وڵاتی ئۆتریش له به‌رانبه‌ر ڕێكاره توندووتۆڵه‌كانی به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی وایرۆسی كۆرۆنا له ولاتی ئۆتریش و واكسێن لێدانی زۆره‌ملی خه‌ڵك ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان و به‌پێی ئه‌و گرته ویدیۆیانه‌ی كه له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه له نێوان پۆلیس و خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ئاڵۆزی ڕوویداوه و پۆلیسی شاری ویه‌ن به‌مه‌به‌ستی بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشانده‌ران گازی فرمێسك ڕێژی به‌كار هێناوه. شایانی باسه زیاتر له ١٢٠٠ پۆلیس به‌مه‌به‌ستی كۆنتڕۆڵ كردنی دۆخه‌كه نێردراونه‌ته شوێنی خۆپیشاندانه‌كه.