خه‌ڵكی لوبنان، رۆژی سێشه‌ممه ٧ی رێبه‌ندان، له ناره‌زایه‌تیی به گرانی و خراپ بوونی بارودۆخی ئابووری، بۆ جارێكی‌تر رژانه سه‌رشه‌قام و ناره‌زابه‌تیی خۆیان ده‌ربڕی.
خۆپیشاندانه‌كانی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی لوبنان، ڕۆژی سێشه‌ممه له ناره‌زایه‌تیی به باروودۆخی ناله‌باری مه‌عیشه‌تی و ئابووری و هه‌روه‌ها دابه‌زینی نێرخی لیره له به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مریكایی، له ناوچه جوراوجوره‌كانی ئه‌م وڵاته سه‌ر له نۆوی ده‌ستیپێكرده‌وه. كۆمه‌ڵێك له نارازییانی لۆینانی له ئێعتراز به گرانی و خراپی دۆخی ژیان، مه‌سیره‌كانی “كورنیش” و پردی “سه‌لیم سه‌لام”یان له به‌یرووت داخست. له لایه‌كی تره‌وه نارازییان پردی”ئه‌لرینغ” له ناوه‌ندی شاری به‌یرووتیان داخست و دروشمی ناڕه‌زایه‌تییان له مه‌حكوومیه‌تی باروودۆخی ناله‌باری ئابووری و مه‌عیشه‌تی به‌رز كرده‌وه. به پێی راپۆرته‌كان، له جه‌ریانی تیكهه‌ڵچوون له نێوان نارازیان و هێزه ئه‌منییه‌كان له سه‌ر پردی ئه‌لزینغ، ژماره‌یه‌ك له خۆپیشانده‌ران برینداربوون.