ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٢ی گوڵان، ده‌زگای هه‌واڵنێری فۆرات ڕایگه‌یاند: پارتی كرێكارانی كوردستان(پ.ك.ك) پاش ٤٠ ساڵ خه‌بات دژ به توركیا، له ڕاگه‌یاندنێك دا بڕیاری چه‌كدانان و خۆهه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ده‌ركردووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و بڕیاره له ڕه‌وتی دوازده‌هه‌مین كۆنگره‌ی حیزب كه له ڕێكه‌وتی ٥ تاكوو ٧ی مه‌ی ٢٠٢٥ به‌ڕێوه چووه ده‌ركراوه. له به‌یانیه‌ی كۆتایی كۆنگره‌ی پارتی كرێكارانی كوردستان دا هاتووه: دوای ٤٠ ساڵ خه‌باتی چه‌كداری، كۆمه‌ڵگای كوردی توركیا به‌و ئاسته گه‌یشتووه كه خۆی چاره‌نووسی خۆی دیاری بكات و له‌وه به‌دواوه شێوازی خه‌باتی ئه‌و حیزبه ده‌گۆڕدرێت و چی تر چه‌ك به‌كار ناهێنێت.