کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

خۆكوژی کۆڵبەرێکی ١٥ ساڵە دوای کوژرانی ئه‌سپه‌كانی له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیم

خۆكوژی کۆڵبەرێکی ١٥ ساڵە دوای کوژرانی ئه‌سپه‌كانی له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی

ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی مانگی خەزەڵوەر، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٥ ساڵ بە ناوی “سرووش ڕەحمانی” خەڵکی گوندی “هانەگەرمەڵە”ی سەر بە شاری “نەوسوود” و دانیشتووی شاری پاوە، به‌ هۆی كوژرانی ئه‌سپه‌كانی له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بە پێی زانیارییه‌كان، بنەماڵەی “سرووش ڕەحمانی” بە هۆی هەژاری و قەرزدارییەوە خانووەکەیان لە گرەوی بانکدا بووە و باوکی سرووش تووشی شێرپەنجەیە و “سرووش” بۆ ئەوەی هاوکاری بنەماڵەکەی بکات چەند سەر ئەسپی بە قەرز هێناوە و لە سنووری نەوسوود سەرقاڵی کۆڵبەری بووە کە چەند ڕۆژ پێش هێزەکانی سەرسنوور ئەسپەکانیان داوەتە بەر دەسڕێژی گولە و کوشتویانە. سرووش پاش ئەو جنایتەی هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.