ڕۆژی شه‌ممه ٢٢ی مانگی گه‌لاوێژ، كرێكارێكی خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی “ئاسمان ئاوا”ی سه‌ر به شاری ئیلام به‌ناوی “عێرفان به‌كری” ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵ به‌هۆی كێشه‌ی مه‌عیشه‌تییه‌وه كۆتایی به‌ژیانی هێنا.
به پێی ڕاپۆرتی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان، “عێرفان به‌كری” پێشتر كارمه‌ندی یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی كرماشان بووه و ماوه‌یه‌ك له‌وه پێش له‌سه‌ركار ده‌رده‌كرێت. ناوبراو خێزاندار و باوكی سێ منداڵ بووه و به‌هۆی كێشه‌ی مه‌عیشه‌تییه‌وه له ڕێگه‌ی خۆهه‌ڵواسینه‌و كۆتایی به ژیانی هێناوه.