نەتەوە یەکگرتووەکان لە دوایین راپۆرتی خۆیدا ڕایگهیاند، لە ساڵی 2021ی زایینی دا، 31 هەزار کۆچبەر هەوڵی پەڕینەوەیان لە دەریای نێوەڕاستەوە بۆ ئەوروپا داوە و لهو ڕێژهیه سێ هەزار و 77 کەسیان خنکاون.
بهپێی ئاماری رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی، لە سەرەتای ئەمساڵەوە 644 کۆچبەر لە کاتی پەڕینەوەیان لە دەریای نێوەڕاستدا خنکاون یانیش بێسەروشوێن بوون. دەریای ئیجە یەكێکە لەو رێڕەوە سەرەکییانەی هاونیشتمانییان و کۆچبەرانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بۆ گەیشتن بە ئەوروپا بەکاری دەهێنن. بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی ناوخۆی تورکیهش، لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، سێ کۆچبەر لە کاتی پەڕینەوە بۆ یۆنان لە دەریای ئیجەدا خنکاون. هەزار و 261 کۆچبەر و 56 قاچاخچیش دەستگیرکراون.