به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شیركه‌تی ئاو و ئاوه‌ڕۆی ئوستانی كوردستان ڕۆژی پێنجشه‌ممه ڕایگه‌یاند: لانیكه‌م ٥٨ گوندی ئوستانی كوردستان له‌گه‌ڵ بێئاوی سه‌خت به‌ره‌وڕووبوو‌نه‌ته‌وه و به تانكه‌ر ئاویان بۆ دابین ده‌كه‌ن.
ئه‌وه له‌حاڵێكدایه كه ئوستانی كوردستان یه‌كێك له‌و ناوچانه‌یه كه زۆرترین به‌ندئاوی تێدا سازكراوه و بووه‌ته هۆی وشكبوونی ڕووبار و كانیئاوه‌كانیان. به پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ده‌وڵه‌ت ئاوی به‌ندئاوه‌كانی ئوستانی كوردستان ده‌گوازێته‌وه بۆ ئوستانه‌كانی هه‌مه‌دان و زه‌نجان و هیچ بایه‌خێكی به جووتیارانی ناوچه‌كه نه‌داوه. ماوه‌یه‌ك له‌وه‌پێش گوندنشینانی قۆروه و بیجاڕ به‌هۆی كه‌مئاوی و له‌ناوچوونی به‌رهه‌مه كشتووكاڵییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد، به‌ڵام هیچ ناوه‌ندێكی ده‌وڵه‌تی نه‌چوون به‌ده‌م داواكارییه‌كانیانه‌وه.