کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

خراپی دۆخی ژیانی کرێکاران لە ئێران و بێتوانایی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە دابین کردنی هاووڵاتیان

خراپی دۆخی ژیانی کرێکاران لە ئێران و ناتوانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، کرێکاران لە ئێران بە هۆی گەمارۆی دەریایی ئەمریکا دژ بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و بایەخ نەدانی ڕژیم بە ژیانی کرێکاران، دۆخی ژیانیان لە خراپیدایە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو، هاوکات لەگەڵ گەمارۆی دەریایی ئەمریکا دژ بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە ئاوەکانی کەنداوی فارس، گەرووی هورموز و دەریای عومان و هەروەها لە ناوچوونی دەیان ناوەندی پیشەسازی لە هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ژێرخانەکانی ئێران، بە سەدان پیشە لە ناوچوون. بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان ژمارەیەکی زۆر لەو شیرکەتەکانەی کە هێشتا چالاکن، بە هۆی کەمبوونی داهات، کرێکاران لە سەر کارەکانیان دەر دەکەن و ئەمەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی بێکاری لە ئێران