بەپێی ڕاپۆرتەکان، تەنانەت پاش ئاگربەستی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل و ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، دۆخی ژیانی هاووڵاتیان لە ئێران و کوردستان نەک تەنیا باشتر نەبووە، بەڵکوو کۆمەڵێکی زۆر لە شارومەندان ناچار بە کۆچ کراون.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە پاش ڕێککەوتنی لایەنەکانی شەڕ لە سەر ئاگربەستێکی کاتی، شەپۆلی پەنابەری و کۆچی هاووڵاتیان لە شارە جیاوازەکانی ئێران و کوردستان بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزتر بووەتەوە. لە هەمان کاتدا دۆخی ژیانی هاووڵاتیان ڕۆژ بە ڕۆژ خراپتر دەبێت و ڕژیمی کۆماری ئیسلامی توانای قەرەبوو کردنەوەی زیانەکانی خەڵک و هەروەها چاکسازی ژێرخانەکانی نییە.
