کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

خراپی دۆخی ژیانی بەندکراوانی ژن لە زیندانی وەکیل ئابادی مەشهەد

خراپی دۆخی ژیانی بەندکراوانی ژن لە زیندانی وەکیل ئابادی مەشهەد

بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، بەندکراوانی بەندی ئارامش و کەرنتینەی زیندانی وەکیل ئابادی مەشهەد، لە دۆخێکی زۆر خراپدا دەژین.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە زیاتر لە ٣٠ ژن کە لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری ١٤٠٤ و دەستپێکردنی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر پێگەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی دەستبەسەرکراون، لە لایەن بەرپرسانی زیندانەوە ڕەوانەی بەندی ئارامش و کەرەنتینەی زیندانی وەکیل ئابادی مەشهەد کراون و هەروەها لە دۆخێکی زۆر خراپی ژیاندا ڕاگیراون. هەروەها سەرچاوە ئاگادارەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو بەندکراوانە لە سەرەتاییترین مافەکانیان بێبەش کراون و تەنانەت کۆمەڵێکیان ڕۆژانە لە ژێر ئەشکەنجەکانی هێزە ئەمنیەکاندان.