به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، باری ته‌ندرووستی دوو به‌ندكراوی سیاسی به‌ناوه‌كانی “ئه‌سه‌دۆڵڵا هادی” و “ئه‌میرحسێن قه‌ناعه‌تگه‌ر” له زیندانی تارانی گه‌وره ناجێگیره و پێویستیان به یارمه‌تی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ هه‌یه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “ئه‌سه‌دۆڵڵا هادی” به‌ندكراوێكی سیاسی به‌ساڵاچووه كه له زیندانی تارانی گه‌وره تووشی چه‌ند نه‌خۆشی وه‌كوو گورچیله و دڵ بووه و ڕۆژی ڕابردوو كاتێك باری ته‌ندرووستی تێك ئه‌چێت ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه ده‌كرێت. شایانی باسه كه ئه‌و به‌ندكراوه به تۆمه‌تی “تێكدانی ئه‌منیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی” و “ته‌بلیغ دژی نیزام” زیندانی كراوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه لاوێكی خۆپێشانده‌ری ته‌مه‌ن ١٩ ساڵ به‌ناوی “ئه‌میرحسێن قه‌ناعه‌تگه‌ر” كه له كاتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان به ده‌یان ساچمه بر جه‌سته‌ی كه‌وتووه له تیپی شه‌شی ساڵۆنی ٢ی زیندانی تارانی گه‌وره له دۆخێكی خراپ‌دا ڕاگیراوه و به‌هۆی نه‌گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه تووشی ئیلتهاب بووه و به‌رده‌وام له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ئه‌شكه‌نجه ده‌كرێت به‌ڵام به‌رپرسانی زیندان له گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه خۆ ده‌بوێرن.