خاوەن زەوییەکانی “هەشتی حەسارۆک” ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣٠ی مانگی گه‌لاوێژ، له‌ناڕه‌زایه‌تی به نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری، لەبەردەم بیناى ئەنجوومەنی وەزیران كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی نوێنه‌ری ناڕازیان، خاوەن زەوییەکان تا ئێستا زیاتر لە ٣٤ كۆبوونه‌وه‌یان بۆ دابینكردنی خزمەتگوزاری ئه‌ندجامداوه، هەروەها ماوەی ٢٠ساڵە زەوییەکان دابەشکراوە و خزمەتگوزاریان بۆ دابین نه‌كردووه، لەکاتێکدا چەندین گەڕەکی تر له‌و ناوچه‌یه دورست کراوان و خزمەتگوزاریان پێشكه‌ش كراوه. به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه داوایانكرد، چیتر یاری بە چارەنوسیان نەکه‌ن و خەڵکی هەژار نەکه‌نه قوربانی و بەزووترین کات خزمەتگوزارییان بۆ دابین بكرێت.