کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی ئێران خوازیاری دابین كردنی ژیانن نه‌ك كڕینی كه‌ره‌سته‌ی نیزامی

بهنزیك بوونهوهلهكۆتایی مۆڵهتی گهمارۆی كهرهستهی نیزامیی كۆماری ئیسلامی و ئهگهری دووبارهكردنهوهی ئهم گهمارۆیهلهلایهن ئهمریكاوه، دهرفهتێكی دیكهبۆ قهیران نانهوهو موعامهلهكردنی ڕژیم خوڵقاوه‌. حهسهن ڕووحانی چهندین جار لهبهرامبهر باڵی نهیاردا یهكێك لهدهستكهوتهگرینگهكانی پاراستنی بهرجامی، لابردنی گهمارۆی كهرهستهی نیزامیی لهمانگی بهفرانباری ئهمساڵدا ڕاگهیاندووهو وتوویهتی كه‌ “كۆتایی ئهم گهمارۆیانهبۆ كۆماری ئیسلامی، بهواتای گهیشتن بهئامانجێكی گهورهی سیاسی و دیفاعی و ئهمنیهتیه‌”. بهڵام ڕاگهیاندنی بڕیاری ئهمریكا سهبارهت بهههوڵ دان بۆ دووبارهكردنهوهی گهمارۆی كهرهستهی نیزامیی ڕژیم، كاربهدهستانی كۆماری ئیسلامیی خستووهتهجم و جۆڵهوه‌‌‌ تا بهڵكوو بتوانن بهقهیران نانهوهلهم بوارهدا، گوشاری گهمارۆ ئابووریهكان كهم كهنهوه‌.

ڕۆژی چوارشهممه٢٤ی گوڵان، حهسهن ڕووحانی لهمبارهوه وتی: ” لهئێستادا لهئهمریكا، شهڕهنگێزترین دهوڵهت لهسهر كاره‌. وهزیری دهرهوهی ئهمریكا تهنانهت ئهلفبای سیاسهتیش نازانێت. ئهوهیكهئهمڕۆ ئامریكاییهكان سهبارهت بهگهمارۆی كهرهستهی نیزامیی باسی لێدهكهن، دهبێ ئهوهبزانن كهلابردنی ئهم گهمارۆیانهبهشێكی جیانهكراوهلهبهرجام. ئهگهرچی كڕین و فرۆشتنی چهك و چۆڵی ئێمهلهپێناو ئامانجی ئاشتیخوازانهدایه، بهڵام ئهگهر گهمارۆی كهرهستهی نیزامیی لهژێر ههر ناو و مێكانیزمێك دا بخرێتهسهرمان، بۆ ئهوان داواهاتی زۆر خراپی دهبێت“. جهوادی زهریفیش ڕۆژی پێنجشهممهوتی:” بڕیارنامهكانی ڕێكهوتنی بهرجام پهیوهندیهكی بهئهمریكاوهنییهو ئیدیعای نهفامانهی بهرپرسانی ئهمریكاش بۆ ئێمهشتێكی تازهنییه‌. ئێمهچالاكیهكانی خۆمان لهچوارچێوهی بهرجامدا ئهنجام داوهو ئهندامانی ئێستای بهرجام دهتوانن  ههڵسووكهوتی خۆیان ئیسلاح بكهن تا ئێمهش بهرجام بهتهواوهتی بهڕێوهبهرین“. عهلی شهمعخانیش دووبارهكردنهوهی گهمارۆی كهرهستهی نیزامیی كۆماری ئیسلامیی، مهرگی ئهبهدیی ڕێكهوتنی بهرجام پێناسهكرد و وتیئێمهبۆ ئهم باروودۆخهئیحتمالیه، پێشتر تهگبیری خۆمان كردووه‌”. عهلی ڕهبیعی وتهبێژی دهوڵهتیش ههڕهشهی كرد كهدووبارهكردنهوهی گهمارۆی كهرهستهی نیزامیی، لهگهڵ كاردانهوهی سهختی ئێمهبهرهوڕوو دهبێتهوهو نهتهنیا بۆ بهرجام بهڵكوو بۆ ئهمنیهت و سهقامگیریی ناوچهكهش دواهاتی زۆر خراپی دهبێت. ئهگهرچی ڕێبهرانی كۆماری ئیسلامی دهزانن كهئهم ههڕهشهو خهت و نیشان كێشانانهیانبێ پشتیوانهیه، بهڵام بهوهشهوه، ڕایانگهیاندووهكهئهگهر گهمارۆی كهرهستهی نیزامی داسهپێندرێ، كۆماری ئیسلامی له‌ “پهیمانی ڕێگری لهپهرهسهندنی چهكی ناوهكیدێتهدهر.

بهپێی بڕیارنامهی ٢ ههزار و ٢٣١ی  ڕێكخراوی نهتهوهیهكگرتووهكان لهسهر بنهمای ڕێكهوتنی بهرجام لهساڵی ٢٠١٥دا، گهمارۆی كهرهستهی نیزامیی لهسهر كۆماری ئیسلامی پاش پێنج ساڵ واتهلهمانگی بهفرانباری ئهمساڵدا لادهبردرێت و دواتر ڕژیم دهتوانێ چهك و چۆڵی پێویستی خۆی بكڕێت. بهڵام لهم دوایانهدا بهرپرسانی دهوڵهتی ئهمریكا ڕایانگهیاندووهكهڕێگهنادهن گهمارۆی كهرهستهی نیزامی لهسهر كۆماری ئیسلامی لاچێت. لهبهر ئهوهیكهبڕیارنامهی ٢ ههزار و ٢٣١، دابین كردن، فرۆش و گواستنهوهی سیستهمی مووشهكی، ئۆتۆمبێلی زرێیی، تۆپخانهی قورس، فڕۆكهی جهنگی و كهشتیی جهنگیی بۆ ئێران،ڕێگهپێنهدراوڕاگهیاندووه‌. لهمبارهوهڕۆژی پێنجشهممه٢٥ی گوڵان،برایان هووكنوێنهری تایبهتی وهزارهتی دهرهوهی ئهمریكا سهبارهت بهكاروباری ئێران ههڕهشهی كرد كهئهگهر گهمارۆی كهرهستهی نیزامی كۆماری ئیسلامی لهلایهن شۆرای ئهمنیهتهوهدووبارهنهكرێتهوه، ههموو گهمارۆكانی ڕێكخراوی نهتهوهیهكگرتووهكان لهڕێگهیمێكانیزمی ماشه‌”وهدهگهڕێنێتهوه‌. ئهمریكا هۆكاری ئهم ههوڵهی، ڕێگری لهناردنی چك و چۆڵ و كهرهستهی نیزامی كۆماری ئیسلامی بۆ گرووپهكانی نزیك بهخۆی لهسووریهو یهمهن و عێراق ڕاگهیاندووه‌.

بهڵام بۆچی گهمارۆی كهرهستهی نیزامی لهوهها باروودۆخێكدا، كاردانهوهو هۆشداری توندی بهرپرسانی كۆماری ئیسلامیی لێدهكهوێتهوه؟ لهباروودۆخێكدا كهقهیرانی قووڵی ئابووری بهرۆكی ڕژیمی گرتووهو ژیان و گوزهرانی پتر له٧٠ لهسهدی خهڵكی ئێران لهژێر هێڵی ههژاری دایه، ڕژیمی ئیسلامی تهنانهت لهبهرامبهر بڵاوبوونهوهی نهخۆشیی كۆرۆناشدا خۆی بهبهرپرس نازانێت. پرسیار ئهوهیهبۆچی ڕژیم دههۆڵی كڕینی كهرهستهی نیزامی دهكوتێت و ئهم بابهتهتهبهواتایگهیشتن بهئامانجێكی گهورهی سیاسی و دیفاعی و ئهمنیهتیپێناسهدهكات؟ لهڕاستیدا، كۆماری ئیسلامی بهكۆتایی خۆی گهیشتووهو توانای بهڕێوهبردنی كۆمهڵگا و توانای وڵامدانهوهی بهخواستهكانی كۆمهڵانی خهڵكی ئێران نهماوه. خوڵقاندنی قهیران بۆ ڕژیم، بهردهوام تاكتیكێك بووهبۆ شاردنهوهی داماویهكانی خۆی و بهڵگهیهك بووهبۆ سهركوتی داخوازییهكانی جهماوهری خهڵك.

ئهوهیكهخهڵكی ئێران بهتایبهت كرێكاران و جهماوهری ههژاری كۆمهڵگا، لهئێستادا بهڕاستی پێویستیانه، دابین كردنی ژیانێكی ئاسایی ئینسانییه‌. خوڵقاندنی قهیران و كێشهی نیزامی لهناوچهكهلهڕێگهی پڕچهك كردنی ڕهوتهتیرۆریستهئیسلامیهكانی سهر بهڕژیم، نهتهنیا قازانجێكی بۆ خهڵكی ستهملێكراوی ئێران تێدا نییه، بهڵكوو بهپێچهوانهوه، دژبهبهرژهوهند و ژیان و گوزهرانی ئهوانیشه‌. كۆماری ئیسلامی تێچووی خوڵقاندنی قهیرانهكان لهسفرهی خهڵكی ئێرانهوهدهدات. لهباروودۆخێكدا كهچالاكیی پتر له٨٠ لهسهدی ناوهندهكانی بهرههمهێنان لهئێران ڕاگیراون، لهحاڵێكدا كهبێكاری و ههژاری و برسیهتی، بهردهوام ههموو ڕۆژێ، ژیانی ژمارهیهكی زیاتر دهخاتهمهترسیهوه، لهباروودۆخێكدا كهههموو ڕۆژێ بهژمارهی بێ ماڵ و حاڵان، موعتادان، لهشفرۆشان، منداڵانی كار و سهرشهقام و كارتۆن خهوهكان زیاد دهبێت، لهحاڵێكدا كهبڵاوبوونهوهی ویرووسی كۆرۆنا، ههموو ڕۆژێ، گیانی سهدان كهس لهخهڵك دهگرێت، جهماوهری خهڵكی كرێكار و زهحمهتكێشی ئێران، هاویشتنی ماهوارهو بههێز كردنی مووشهك و مانۆڕی دهریایی و كڕینی چهك و چۆڵ و كهرهستهی نیزامی بۆ شهڕنانهوهلهناوچهكهو دابین كردنی سهرچاوهی ماڵی و چهكوچۆڵی گرووپهئیسلامیهكانیان، پێویست نییه‌. ئهو ههزینهكهڵانانهی كهكۆماری ئیسلامی لهم بوارانهدا دهیاندات تهنیا لهخزمهت بهردهوام بوونی دهسهڵاتهكهی دایهو دژبهقازانجی خهڵكهو له سفرهی ئهوانیشهوهیهكهدابینیان دهكات.

كرێكاران و جهماوری خهڵكی زهحمهتكێش ، نابێ ڕێگهبدهن، نیزامێك كهلهماوهی چوار دهیهی دهسهڵاتهكهیدا، بێجگهلهههژاری و برسیهتی و كوشتار و خوێنڕشتن بۆ خهڵك دهستكهوتێكی نهبووه، نیزامێك كهكۆمهڵگای ئێرانی بهرهو گهندهڵی و لهناوچوون بردووه، نیزامێك كهبهردهوامبوونی دهسهڵاتهكهی لهسهر سهركوت و زهبروزهنگ و كوشتنی ئینسانهكان بینا كردووه، لهوهزیاتر چارهنووسی كۆمهڵگا فیدای پاراستنی دهسهڵاتهنهكبهتبارهكهی بكات.

بابەتی پەیوەندیدار

شەڕ ئامرازێک لە دژی خەڵک، لە خزمەت مانەوەدا

-

ناڕەزایەتی جیهانی لەدژی بەردەوامبوونی جینۆسایدی ئیسرائیل لە غەززە

-

داماویی و بێدەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لە ئاست ژنانی ئازادپۆش

-

بۆ یادی قوربانیانی کۆمەڵکوژی ئەنفال

-

بەهەموو هێزەوە دژ بە شەر ئەنگێزان؛ پێویستی ئاپارتایدی یەهوودی و ئاپارتایدی شیعە بە شەڕ، ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر)

-

هێرشی سپای پاسداران بۆ سەر ئیسرائیل: شەرمەزارکردنی شەڕخوازی هەردوولا

-