کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

تێکهەڵچوونی قورسی هێزەکانی ڕژیم و گروپێکی چەکداری نەناسراو لە زاهیدان

تێکهەڵچوونی قورسی هێزەکانی ڕژیم و گروپێکی چەکداری نەناسراو لە زاهیدان

بەیانی پێنجشەممە ٩ی ڕەزبەری ١٤٠٥ی هەتاوی، شەڕ و پێکدادانێکی چەکداری لەنێوان هێزە سەربازی و ئەمنییەکانی ڕژیم و گروپێکی چەکداری نەناسراو لە ناوچەی مەنزلئابادی زاهیدان ڕووی داوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، پێکدادانەکە نزیکەی کاتژمێر ٦ی سەرلەبەیانی دەستی پێکردووە و دەنگی تەقەی قورس و تەقاندنی ئار پی جی لە ناوچەکە بەردەوام بووە. بەگوێرەی زانیارییە بڵاوکراوەکان، هێزە سەربازی و ئەمنییەکانی ڕژیم لە ناوچەکەدا ئامادە بوون و ئاڵوگۆڕی تەقە لەگەڵ کەسانی چەکدار بۆ چەند کاتژمێرێک بەردەوام بووە، بەڵام هیچ زانیارییەکی ورد سەبارەت بە ژمارەی کوژراوان و بریندارانی هەردوو لا و قەبارەی زیانەکان لەبەردەستدا نییە.