رۆژی هه‌ینی ٢٠ی خاكه‌ڵێوه، خه‌ڵكی گوندی “دادانه‌ی كه‌مانگه‌ر” سه‌رقاڵی به‌ڕێوه‌بردنی ڕێوڕه‌سمی جێژنی پاك بوونه‌وه‌ی لاوێكی خه‌ڵكی ئه‌م گونده له داوێنی ئیعتیاد بوون كه هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم بۆ تێكدانی ئه‌م ڕێوڕه‌سمه ناوچه‌كه‌یان گه‌مارۆ دا و ده‌ستیان كرد به هه‌ڕه‌شه و لێدان و ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی خه‌ك و ژماره‌یه‌كی زۆریان له لاوانی ئه‌م گونده ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو هێزه‌كانی ڕژیم ئارایه‌شی جه‌نگیان به خۆیانه‌وه گرتبوو به جۆرێك كه هلی كۆپتره‌كانی سپای پاسداران بۆ ترساندنی خه‌ڵك به‌رده‌وام به سه‌ر ئاسمانی ناوچه‌كه ده‌سوڕانه‌وه.