ڕۆژی سێشه‌ممه ٩ی مانگی جۆزه‌ردان، شارۆمه‌ندانی لوبنانی له شاری به‌یرووت دژبه چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ته‌عرفه‌ی گۆمرۆكی خۆپێشاندانیان كرد و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئه‌رته‌ش تێكهه‌ڵچوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی ده‌زگای هه‌واڵنێری فه‌ڕانسه، لوبنان له ساڵی ٢٠١٩وه له بواری ئابووری دا ڕووخاوه و بانكه‌ی جیهانی و سندووقی نێوده‌وڵه‌تی دراو وڵامی داخوازییه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته بۆ یارمه‌تی ناده‌نه‌وه. ڕۆژی سێشه‌ممه نرخی گۆمرۆك له ٦٠ هه‌زار لیره‌وه بۆ ٨٦ هه‌زار لیر به‌رزبووه‌وه و ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی لێكه‌وته‌وه. كاتێك خه‌ڵكی ناڕازی یه‌كێك له ئۆتووبانه‌كانی شای به‌یرووتیان داخست، هێزه‌كانی ئه‌رته‌ش هێرشیان كرده سه‌ریان و تێكهه‌ڵچوون ڕوویدا.