ڕاپۆرتهكان باس لهوه دهكهن كه ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی ڕەزبەر، سپای پاسداران بە بیانووی دروستکردنی ڕێگاوبان، دەستیان كردووه بە تێکدانی خانووبەرە و باغاتی دانیشتوانی گوندی “شێخعەتار” لە جادەی سنە و مەریوان.
بە پێی ئهم ڕاپۆرته، پرۆژە دروستکردنی ڕێگاوبانی جادەی “سنە ـــ مەریوان”، لە لایەن سپای پاسدارانەوە بووە کە ژمارەیەک خانووبەرە و باغی هاووڵاتییانیان ڕووخاندووە و تێکداوە. شیانی باسه، سپای پاسدران بە لە بەرچاوگرتنی وەرزی پاییز و هاتنی سەرما و سۆڵ، هیچ شوێنێکیان بۆ ئەو هاووڵاتییانەی کە خانووبەرەکەیان ڕووخاوە، دیاری نەکردووە. هاوكات سپای پاسداران بە دانیشتووانی ئەو گوندەیان ڕاگەیاندووە: بەنیسبەت ڕووخانی خانووەکان و تێکدانی باغەکانتان هیچ شتێکتان بۆ قەرەبوو ناکرێتەوە.