به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی ئاماری ئێران له به‌هار تا پاییزی ١٤٠١ی هه‌تاوی ٢٠ هه‌زار و ٦٤٨ هاوسه‌رگیری منداڵانی ته‌مه‌ن ژێر ١٥ ساڵ تۆمار كراوه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، له نێوان به‌هار بۆ پاییزی ١٤٠١ی هه‌تاوی دا ٢٠ هه‌زار و ٦٤٨ بابه‌ت هاوسه‌رگیری منداڵانی ته‌مه‌ن ژێر ١٥ ساڵ تۆمار كراوه و یه‌ك هه‌زار و ٨٥ منداڵ له دایكانی ته‌مه‌ن ژێر ١٥ ساڵ به دونیا هاتوون، هه‌روه‌ها ١٢ بابه‌ت كوڕانی ته‌مه‌ن ژێر ١٥ ساڵ و پێنج بابه‌ت به‌دونیا هاتنی منداڵ له دایك و باوكانی ته‌مه‌ن ژێر ١٥ ساڵ تۆمار كراوه. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕێژه‌ی هاوسه‌رگیری كچانی ته‌مه‌ن ١٠ بۆ ١٤ ساڵ له به‌هاری ١٤٠٠ی هەتاوی به نیسبه‌ت ساڵی ڕابردووی ٣٢٪ به‌رز بووه‌ته‌وه و ئه‌و ڕێژه‌یه له ساڵی ١٤٠١ی هه‌تاوی دا تا ڕاده‌یه‌كی به‌رچاو چووه‌ته سه‌ره‌وه.